دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان بەسەلامەتی گەیشتنەوە

هەرێم نیوز
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی گەیشتنەوە وڵات”.

 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “دوای کۆتاییھاتنی حەجی ئەمساڵ، ھەروەھا بوونی گرفتی گەڕانەوەی حاجییان بە ڕێگەی ئاسمانی، بەھۆی ئاڵۆزیی ناوچەکە، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی حاجییان و گرتنەبەری ڕێکاری ھەماھەنگیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی”.

دەڵێت: “دوای ڕێکخستنی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی وڵاتی عەرەبستانی سعودیە”.

جەختی لەوەشکردەوە: “توانرا سەرجەم حاجیانی کوردستان کە ژمارەیان (5135) حاجی بوون، بەسەلامەتی بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP