دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل وادەی گەشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆم ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتەکانی هەواڵگریی کە دراوەتە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ئاشکرایکردوە، ئێران چەند هەفتەیەکی ماوە ببێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆمی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی، پرسی گەیشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی گەیشتووەتە حاڵەتی پڕ مەترسیی، ڕادیۆکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو زانیارییانەی بەر لە جەنگی ئەم جارە، دەربارەی توانای ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەستی کەوتووە، زانیاریی زێڕینن.

لەبارەی دوا هەنگاوەکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، ڕادیۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی پێویست بەدوو پێکهاتەی سەرەکی دەکات، ئەوانیش یۆرانیۆمی پیتێندراوە کە ئێران زۆر بەخێرایی هەوڵی بۆ دەدات‌و ئێستا گەیشتوە بەقۆناغێک کە دەتوانێت 15 بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات، ئەوەش دوای چەند ڕۆژێکی دیکە پیتاندنەکە کۆتایی دێت، لەگەڵ ئەو کەرەساتەنی کە ئێران دروستیکردون‌و ئاشکراینەکردون، ئەو کەرەستانەی یارمەتیدەر دەبن بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی".

دوێنێ شەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لەدوایین هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، سێ زانای دیکەی ئەتۆمی بەناوەکانی (عەلی باکویی کەریمی، مەنسور عەسکەری‌و سەعید بەرجی) کوژراون. 

هاوکات سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەبەیانیی ڕۆژی هەینیی ڕابردوه‌وه‌ نۆ زانای دیاری پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانیان کوشتوە کە هاوکاریی‌و بەشدارییان لەپلانی ڕژێمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیل، کوژرانی ئەو نۆ زانایە زیانێکی زۆری بەتوانای ئێران بۆ دەستخستنی چەکی ئەتۆمی گەیاندوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، لە وێستگەکانی فۆردو و خوندابی ئەتۆمی ئێران هیچ زیانێک تۆمارنەکراوە، بەڵام لە لە وێستگەی ئەتۆمی ئەسفەهان چوار دامەزراوە زیانیان بەرکەوتووە، زیانەکانیش نەبوونەتەهۆی مەترسی بۆ دەرەوەی وێستگەکە.

پێشتریش، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: دوابەدوای بەئامانج گرتنی حەسەن نەسروڵا، شكاندنی بەرەی ئێران لە ناوچەكە، تاران هەنگاوەكانی بۆ پەرەپێدان و بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم خێراتركرد، بۆیە لە كۆتایی مانگی نیسان پلانی هێرشكردنە سەر ئێرانیان داڕشتوە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەیی بەوەشدابوو: هێرشەكانیان بۆسەر ئێران گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستدەكەن و ئەگەر ئێران ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆم بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل لەناودەبات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP