دواین هەواڵ

جیهان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

هێرشی ئێران بەسەر ئیسرائیل دەستیپێكرد

هەرێم نیوز

لە تۆڵەی ئەو هێرشەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کەمێک پێش ئێستا ئێران زیاتر لە 150 مووشەکی بالیستیک و مووشەکی دوورمەودای ئاراستەی ئیسرائیل کردووە کە لە حەوت ناوچە کەوتوونەتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەیەك موشەك لە ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەكەمان كراوە و چاودێری دەكەن، هەروەها  سیستەمی بەرگری ئاسمانی کار بۆ ڕێگریکردن لەو هەڕەشەیە دەكات.

هەروەها سوپای ئیسرائیل داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردوە كە، بچنە پەناگە و ناوچەیەکی پارێزراوەوە و تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر لەوێ بمێننەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئیسرائیل، موشەکەکانی ئێران ناوچەی دەوروبەری بینای وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلیان کەوتە خوارەوە. تا ئێستا 50 موشەکی ئێرانی خراونەتە خوارەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP