دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئیسرائیل چۆن هێرشەکانی سەر ئێرانی ئەنجامداوە؟

هەرێم نیوز

لەبارەی کوژرانی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئێران، فۆکس نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە؛ ئێمە ئۆپەراسیۆنێکی بچووکمان داڕشت بۆ ئەوەی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئێران بۆ ناو کۆبوونەوەیەک ڕابکێشین و بەم شێوەیە کە کۆبوونەوە دواتر ئەوانمان کوشت.

ئەفسەرێکی هەواڵگری ئیسرائیل هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێرانی بە "ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی و ئاڵۆز" وەسف کرد کە چەند مانگێک پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو. ئیسرائیل لە هێرشەکەدا تێکەڵەیەک لە داتای ڕاستەوخۆ و وێنەی مانگی دەستکرد و ئۆپەراسیۆنی ئەلیکترۆنی بەکارهێنا.

هەروەها ئیسرائیل بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی کۆماندۆ دژی ئێران؛ بنکەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەناوخۆی ئێران دروست کردبوو.

میدیاکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیلیان لە ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئاشکرا کرد. بەم پێیە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزە ساڵانێک لەمەوبەر بە دزەکردنە ناو دڵی حکومەت و دروستکردنی بنکەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر خاکی ئێران ئەنجامدرا. ئۆپەراسیۆنێکی فرەلایەنە، دەرئەنجامی هاوکاریی کۆماندۆکانی مۆساد و سوپای ئیسرائیلە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP