هەرێم نیوز
عه‌باس عێڕاقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و دانوستانانه "ناڕه‌وا"ن.
عه‌باس عێڕاقچی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ناڕه‌وایه له كاتێكدا هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامن.
وتیشی، "بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆته بیانویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنیستی هێرشبكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانمان، داوا له هه‌مو وڵاتان ده‌كه‌ین ئه‌م كرده تاوانكارییانه شه‌رمه‌زار بكه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر داگیركه‌ران بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانمان نایاساییه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت لێپرسینه‌وه له قه‌واره‌ی ئیسرائیل بكات له‌م باره‌یه‌وه"، داوای له "یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بۆ سه‌ر خاكه‌كانمان بگرنه‌به‌ر".
هاوكات، ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ر له دانوستانه‌كان كه بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، وتی، "ڕونه كه له هه‌لومه‌رجێكی له‌و جۆره‌دا و تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستدرێژی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئێران ڕاوه‌ستێت، به‌شداریكردن له وتوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه گه‌وره‌ترین لایه‌نگری و هاوبه‌شی ده‌ستدرێژكاره، بێمانایه".