هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كوژرانی ئه‌سعه‌د ئه‌بو شه‌ریعه فه‌رمانده‌ی كه‌تائیبه‌كانی موجاهیدینی حه‌ماسی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی هاوبه‌شی سوپا و ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆ (شاباك) له باكوری كه‌رتی غه‌ززه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌سعه‌د ئه‌بو شه‌ریعه له ساڵانی ڕابردودا فه‌رمانده‌یی "كه‌تائیبی موجاهیدین"ی تاڕاده‌یه‌ك بچوكی وه‌رگرتوه.
سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌سعه‌د ئه‌بو شه‌ریعه له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 چوه‌ته ناو شارۆچكه‌ی نیرعوز و یه‌كێك بوه له پێشه‌نگه‌كانی ئه‌و هێرشه له‌ناكاوه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌ماس و گروپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی دیكه‌وه ئه‌نجامدرا.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاندوه، ئه‌سعه‌د ئه‌بو شه‌ریعه به‌رپرسه له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداران له كه‌رتی ڕۆژئاوای داگیركراو و له ناوخۆی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی هێرش.
له ماوه‌ی شه‌ڕی ئێستای غه‌ززه‌دا، كه‌تائیبی موجاهیدین ڕۆڵیان هه‌یه له هه‌ماهه‌نگی هێرشه‌كان دژی هێزه‌كانی ئیسرائیل كه له كه‌رتی غه‌ززه چالاكیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.