دواین هەواڵ

جیهان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

خامنەیی: ئیسرائیل بێ زیان دەربازی نابێت

هەرێم نیوز

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل لەو تاوانەی ئەنجامیداوە رزگاری نابێت، بەبەهێزی وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە، لەم تاوانەی ئەنجامیاندا بە سەلامەتی رزگاریان نابێت.

عەلی خامنەی، ئەمشەو لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا كە ئاراستەی خەڵكی ئێرانی كردوە ڕایگەیاند، "هێزە چەکدارەکانمان بە هێزەوە هەڵسوکەوت دەکەن و ڕژێمی چەقۆکێشی زایۆنیستی بەدبەخت دەکەن".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "ڕژیمی زایۆنی بەبێ زیان لەم تاوانە ڕزگاری نابێت. گەلی ئێران دڵنیابن کە لەوەی كە كەمتەرخەم نابین لە وەڵامدانەوە".

ئەوە لەكاتێكدایە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی سەربازی "پێشوەختە"ی بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەتۆمیەكان ناو خاکی ئێران دەستپێکرد.

هێرشەکەی ئیسرائیل بوە هۆی کوژرانی لانیکەم 20 فەرماندەی باڵای سەربازی، لەنێویاندا فەرماندەی سوپا و سەرۆکی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی هەیە.

بەگوێرەی ئاژانسی هه‌واڵی فارس، له‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ نیشته‌جێبوه‌كانی پارێزگای تاران، 78 كه‌س كوژراون و 329 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP