دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتانیاهۆ: جارێ ماویەتی و هەرشتێکی پەیوەست بە ڕژێمی ئایەتوڵڵاکان لەناودەبەین

هەرێم نیوز

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا دەبینین فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی تاراندا دەسوڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هێرش دەکەینە سەر هەموو ئامانجێک و هەموو شوێنێکی سەر بە ڕژێمی ئایەتوڵڵاکان و ئەوەی تا ئێستا هەستیان پێکردووە هیچ نابێت بە بەراورد بەو شتەی کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەستی پێدەکەن.

ناتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئیسرائیل پووچەڵکردنەوەی هەڕەشەی مووشەکی و ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بوونی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.

دەڵێت ئێران 20 هەزار مووشەکی بالیستیکی هەیە و ئێمە ناتوانین ئەمە قبوڵ بکەین.

دەشڵێت ئێمە گورزێکی توندمان لە شوێنی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێراندا.

وتیشی ئێمە تیمی سەرکردایەتی زاناکانمان کردە ئامانج کە سەرکردایەتی پڕۆژەی ئەتۆمی دەکەن و ناتوانم بچمە ناو وردەکاری زیاترەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP