دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دامەزراوەی 'Visit Kurdistan' ڕادەگەیەنرێت

هەرێم نیوز

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, دامەزراوەی 'Visit Kurdistan' ڕادەگەیەنرێت. گوتەبێژی دامەزراوەکە دەڵێت: هەوڵ دەدەین تا 10 ساڵی دیکە 20 ملیۆن گەشتیار بهێنینە کوردستان. 

بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوەی ڤیزیت کوردستان (سەردانی کوردستان بکە) کە تایبەتە بە کەرتی گەشتوگوزار، رابگەیەنرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوەی Visit Kurdistan کە تایبەتە بە کەرتی گەشتوگوزار و راکێشانی گەشتیاران، بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

Visit Kurdistan، دامەزراوەیەکی ناحکوومییە و ماوەی زیاتر لە ساڵیکە دامەزراوە و لە بواری گەشتوگوزار کار دەکات، گوتەبێژی دامەزراوەکەش دەڵێت؛ "مەبەست لێی نیشاندانی شوێنە سرووشتییەکانی کوردستانە بە جیهان."

هەڵمەت کێستەیی، گوتەبێژی دامەزراوەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە؛ "ئامانجی دامەزراوەکە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوزاری و ڕاکێشانی گەشتیاری نێودەوڵەتییە بۆ کوردستان و هەوڵ دەدەین تا ساڵی 2035 زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار بهێنینە هەرێمی کوردستان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP