هەرێم نیوز
لە توركیا لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵاندا بۆ جەژنی قوربان زیاتر لە 14 هەزار كەس بریندار بوون.
كەمال مەمیشئۆغڵۆ، وەزیری تەندروستی توركیا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "لە یەکەم ڕۆژی جەژندا 14 هەزار و 372 کەس سەدانی نەخۆشخانەیان كردوە، بەهۆی برینداربون لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بەمەبەستی قوربانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ژمارەیە هەزار و 49 کەسیان لە ئەنقەرەی پایتەخت بون و 753 کەسیش لە ئیستانبوڵ، هەروەها 655 لە كەس کۆنیا، 634 لە غازی عەنتاب، 572 لە مانیسا سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە و ئەوانی دیکەش لە 81 پارێزگاكەی سەرتاسەری وڵاتن.
وەزیری تەندروستی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە قوربانیكردن لەلایەن كەسانی شارەزاوە ئەنجامبدرێت و داواش لەو هاوڵاتیانە دەكات کە تا ئێستا ئاژەڵەکانیان نەکردوەتە قوربانی بایەخ بەو بابەتە بدەن.