هەرێم نیوز
تا دێت گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌بێت عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی حكوومه‌تی ئێران له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌یدا رایگەیاندووه: " سەڵتەنەتی عوممان بەم نزیکانە وادەی خولی داهاتووی دانوستانی نا ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا رادەگەیەنێت."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عراقچی لە بەیاننامەیەکدا کە میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاوییان كردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "مەسقەت بەردەوامە لە ڕۆڵی نێوەندگیری کاریگەر لە نێوان تاران و واشنتن".
ئاماژە بەوەشدا، گه‌ڕی دانوستانی ئه‌مجاره لەسەر بنەمای پێشنیازێکی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت كه ئاڕاسته‌ی ئێرانی كردووه ، تارانیش وەڵامی خۆی بەگوێرەی بنەما نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئامادە دەکات له دانوستانی ئه‌مجاره‌دا.
پێشتر چه‌ندین جار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران كه نوێنه‌ری باڵای ئێرانه له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه رێككه‌وتن له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بابه‌تی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كان سه‌خته، به‌ڵام مه‌حاڵ نییه و پێویستی به كاتی زیاتر هه‌یه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مرۆی عه‌باس عراقچی ئه‌وه‌ش هاتووه: ئێران خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی نییە، بەڵام بە وردی دەزانێت کێ خاوەنی دەیان سەری ئەتۆمییە! كه مه‌به‌ست لێی ئیسرائیله.
راشیگه‌یاندووه: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتیخوازانەیه و لەسەر بنەمای زانستی و ئایینی دامەزراوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكراشی كردووه: عه‌لی خامنه‌یی ڕێبەری باڵای ئیسلامی به فه‌توایه‌ك چەکی ئەتۆمی قەدەغە كردووه.