هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروث سۆشیال) نووسی: ئێران و ئیسرائیل دەبێت و بتوانن بگەنە ڕێککەوتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ترەمپ لە پۆستەکەیدا باسی لەوە کرد، کە هەروەک چۆن ڕێککەوتنێکم لە نێوان هیندستان و پاکستاندا کرد، لە نێوان ئەو دوو وڵاتەش هەمان کار دەکەم.
وتیشی ئێستا بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا چەندین پەیوەندی و کۆبوونەوە بەڕێوەدەچن.
لە کۆتایی پۆستەکەیدا دەڵێت “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر مەزن بکەنەوە!”