دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی مووچەوە گوتی: ئەم بابەتە گرنگترین بابەتە بەلای ئێمەوە .

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆک  وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "گرنگترین بابەت کە دەست بە قسەکانم بکەم لەم کۆبوونەوەیەدا، بابەتی مووچەیە".

وتیشی: سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوە کرد: پێش دوو ڕۆژ، نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

پێشەوا هەورامانی دەشڵێت: بەم نزیکانە، دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP