هەرێم نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیان پێکردەوە، ئەمەش دوای کردنەوەی ئاسمانی عێراق.
هاوکات، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئه‌و ئاگاداری نامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقیه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان نێردراوه، له كاتژمێر (10:30)ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ئاسمانی عێراقیان به‌ڕوی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا كرده‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمانی عێراقمان له‌ناوچه‌كانی باشور به‌ڕوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كردۆته‌وه و به‌مزوانه‌ش گه‌شته‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
نزیكەی دوو هەفتە دەبێت، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا و سەرجەم گەشتەكان بۆ كاتێكی نادیار دوا خران.