دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

سوودانی: سەركەوتووبووین لە بەدورگرتنی گەلەكەمان لە كارەساتەكانی جەنگ

هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "سەركەوتووبووین لە بەدورگرتنی گەلەكەمان لە كارەساتەكانی جەنگ".

 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "هیوادارین رێككەوتنی ئاگربەست بەهێز بێت، نەك لەرزۆك، هەڵوێستی عێراقمان لە ئیدانەكردن و رەتكردنەوەی دەستدرێژیی زایۆنی بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتكردەوە و قەوارەی زایۆنی بۆ فراوانکردنی بازنەی ململانێکان بیانووی شکستخواردووی بەکارهێناو ریشەی کێشەکە پشتگوێخستنی مافی فەلەستینییەکانە".

جەختی لەوەشکردەوە: "عێراق هەرگیز لە دۆخی لاوازیدا نەبووە و نابێت، پێشتر روبەڕووی تیرۆربووینەوە و بەسەریدا سەركەوتین، لە دورخستنەوەی مەترسییەكان و بەدورگرتنی گەلەكەشمان لە كارەساتەكانی جەنگ سەركەوتوو بووین".

سەبارەت بە بنکە سەربازییەکانی عێراقیش، سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد "بنكە سەربازییەكانی عێراق روبەڕووی دەستدرێژیی خیانەتكارانە و ترسنۆكانە بوونەوە لەلایەن درۆنە خۆكوژییەكانەوە، كە زیانیان بە سیستەمی راداری هەردوو بكەی (تاجی) و (ئیمام عەلی) گەیاند لە زیقار".

دوپاتیشیکردەوە "فەرمانمان كردووە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیرو هەواڵگریی تەكنیكی، بۆ زانینی رەهەندەكانی دەستدرێژییەكە بە درۆن و چاودێری دۆخەكە دەكرێت".

سوودانی دەشڵێت: “حکومەتەکەمان پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، هەروەها کۆمەڵێک گرێبەست و پرۆژە هەیە بۆ تەواوکردنی پرچەککردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەپێی نوێترین تایبەتمەندیەکان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP