هەرێم نیوز
لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە مووچەخۆران دەکات ئەو خۆپیشاندانە دوابخەن کە بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجامی بدەن و دەڵێت کاتەکەی گونجاو نییە.
لیژنهی ئهمنیی پارێزگای سلێمانی لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "ئێمه له لیژنهی ئهمنیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی تهواوی خۆمان، بۆ ماف و داوا ڕهواكانی مامۆستایان و فهرمانبهران و موچهخۆران بهگشتیی دهردهبڕین، باری دژواری ژیان و گوزهرانی موچهخۆران بههۆی دواكهوتنی دابهشكردنی موچهوه لهبهرچاودهگرین".
دەقی راگەیاندراوەکە:
*ئاگادارییەک لەلیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی-یەوە*
ئێمە لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتیی؛ دەردەبڕین و، باری دژواری ژیان و گوزەرانی موچەخۆران بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە لەبەرچاودەگرین، لەگەڵ ئەوەشدا؛ بەهەموو لایەکی رایدەگەیەنین؛ کە دەنگی موچەخۆران و ناڕەزایەتییەکانیان گەیشتۆتە هەموو دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت؛ گونجاو نابێت.
بۆیە، وەک چۆن پێشتر هاوکار و هەماهەنگ بووین لەپرسی پاراستن و هێنانەکایەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سەلامەتیی گیانی خۆپیشاندەران، ئەمجارە بەسوپاس و پێزانینەوە، داوا دەکەین؛ خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوکار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەکانیان بەشێوەیەکی شارستانیانە و دوور لەهەر ئەگەرێکی توندوتیژی و ڕووداوی نەخوازراو.
سوپاس بۆ هاوکاریی و پابەندبوون..
لەگەڵ ڕێزدا
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥