دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی پێشوازی لە دەستپیشخەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاگربەست دەکات

هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە .

 رۆژی سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستەوە پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.

دەڵێت: "دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆ تەنیا رێگەن بۆ پێشڤەچوون."

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە "ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری، رێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکان و، بڕیاری لەسەر بنەمای دانایی و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانە هەیە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP