هەرێم نیوز
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رایگەیاند: "بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی ئەمڕۆ چوارشەممەڕوویکردۆتە هەرێمی کوردستان لەسبەینێوە کەدەکاتەڕۆژی پێنج شەممەڕێکەوتی (26/ 6/ 2025) پلەکانی گەرما (2)پلەسیلیزی بەبەراورد لەگەڵ ئەمڕو بەرزدەبێتەوە کاریگەری شەپۆلەکە لەڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە زیاتردەبێت هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کە دەکاته ڕۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما بە به بەرزی دەمینێتەوە لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆوە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی ڕێژەکەی بەرزدەبێت کەشێکی گەرم دروست دەبێت بۆخۆپاراستن لەکاریگەری ئەو تیشکە لەماڵ مەچنەدەرەوە هەتاوەکو دوای عەسر، ئەگەر چوونەدەرەوە باشتر چاویلکەو چەتربەکاربهێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەرزترین پلەکانی گەرما لەناوچەکانی سنووری ئێدارەی گەرمیان لەقەزای خانەقین و کەلار و مەیدان دەبێت لەنێوان .( 47° _48) پلەی سیلیزییە فێنکترین ناوچە حاجی ئۆمەران دەبێت پلەکانی گەرما(26° _27)پلەی سیلیزی دەبێت.