دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 پێش 2 هەفتە

ئیسرائیل: پلانی کوشتنی خامنەییمان هەبوو بەڵام هەل نەڕەخسا

هەرێم نیوز

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 13ی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد کە ئیسرائیل بەنیازی لەناوبردنی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بووە.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە کەناڵی 13ی وت: ئیسرائیل بەنیازی لەناوبردنی عەلی خامنەیی بوو، بەڵام هەرگیز دەرفەتێکی ئۆپەراسیۆنی گونجاو نەبوو بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.

کاتز وتی: ئێمە ویستمان خامنەیی لەناو ببەین، ئەگەر لەدەستی ئێمەدا بوایە، دەمانکردە ئامانج، بەڵام دەرفەتی گونجاو نەهاتە ئاراوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئیسرائیل پێویستی بە ڕەزامەندی ئەمریکا هەیە بۆ هەنگاوێکی لەو شێوەیە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی، “ئێمە پێویستمان بە مۆڵەت نییە بۆ ئەو جۆرە شتانە”.

ئیسرائیل بەتایبەت پاش هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ئیسرائیل بەئاشکرا هەڕەشەی کوشتنی خامنەییان کرد، هەرچەندە ئێران وتبووی هێرشمان کردووەتە سەر بینایەکی نزیکی نەخۆشخانەکە و تەنیا پریشکی هێرشەکە بەر ئەو نەخۆشخانەیە کەوتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP