دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران: ئەتۆم شتێک نییە بە بۆردومان لەناوبچێت

هەرێم نیوز
سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەڵێت: "بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە بۆردومان لەناوناچێت و بەشێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبێت".

محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران، دەربارەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی تاران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان پێشێلکردنی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم ئۆپەراسیۆنەی لە ئێران کردیان، گورزێک بوو لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشانی دا کە یاسای دارستان لەم جیهانەدا زاڵە و ئەگەر دەسەڵاتدار نەبیت ناتوانیت درێژە بە ژیانت بدەیت. گەلی ئێران باش لەم بابەتە تێگەیشت".
سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕەتیشیکردەوە، بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بە بۆردومان لەناوبچێت و وتی: "پیشەسازی ئەتۆمی شتێک نییە کە بە بۆردومان لەناوبچێت، لەبەر ئەوەی پیشەسازیەکە و تەکنەلۆجیاکە خۆماڵییە. دووپاتیشی کردەوە بەرنامەکە ئەتۆمییەکەی تاران"بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبێت".

لە ڕۆژی 13-6-2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و ئەویش وەڵامی دایەوە، جەنگەکە 12 ڕۆژی خایاند و لەو ماوەیە چەندین بنکەی ئەتۆمی و بنکەی سەربازیی ئێران کرانە ئامانج.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP