هەرێم نیوز
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدری لە عێراق، داوای ڕادەستکردنی سەرجەم چەکەکان بە حکومەتی عێراق و هەڵوەشاندنەوەی گروپە میلیشیاکان دەکات.
موقتەدا سەدر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دامەزراوە سەربازی و پۆلیسەکان بەهێز بکرێن و هەموو چەکەکان تەنیا بخرێنە دەستی حکومەتی عێراق.
موقته‌دا سه‌در ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: ڕاستی جێگیر نابێت، درۆش شكست ناهێنێت، ته‌نها به راده‌ستكردنی چه‌ك به ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان و به‌هێزكردنی سوپا و پۆلیس و گره‌نتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی و ملكه‌چنه‌كردنی عێراق، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی رژد بۆ چاكسازیی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران نه‌بێت".
سەدر ڕەتیکردەوە بەشداری هەڵبژاردن بکات و دەڵێت: ئەوەی دەیەوێت با بایکۆت بکات، ئەوانەی دیکەش ئەگەر دەیانەوێت با دوای حەزی دەسەڵات بکەون.