هەرێم نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سوپا، حەشدو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هیچ جوڵەیەکی سەربازییان لە ناوچەکێشەلەسەرەکان ئەنجام نەداوە و دەنگۆی جوڵەی تاکلایەنەی سەربازیی لەو ناوچانەدا بە بێ بنەما و ناڕاست لە قەڵەم دەدات.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ئیداره‌ی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستاندان، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی یه‌كگرتو و كۆنترۆڵكردن و یه‌كه هاوبه‌شه‌كاندان، به هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رز بۆ ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه هێزه هاوبه‌شه‌كان جێگیركراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی سه‌ربازییه‌وه نییه و ئاسته‌نگه‌كانی ئێستا پێویستیان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌شی زیاتر هه‌یه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ڕونیكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌موو یه‌كه‌كان و پێكهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی ئه‌م ناوچانه به‌رده‌وامن بۆ جێبه‌جێكردنی "ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی داهاتوو".
ه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له ڕێگه‌ی ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه‌وه به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر ئاستی باڵای سه‌ركردایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌وامن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر.
ته‌نها ئه‌رك هه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی كار و هاوكاری هاوبه‌شه‌وه ئه‌نجامده‌درێت
دوپاتیكرده‌وه "هیچ جوڵه‌یه‌كی یه‌كه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م پێكهاته ئه‌منییه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌كانی ئێستایان نییه، ته‌نها ئه‌رك هه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی كار و هاوكاری هاوبه‌شه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه گرنگه‌كان به هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رز له نێوان هێزه‌كانی فیدراڵی و یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه به‌درێژایی میحوه‌ره‌كان به‌رده‌وامه".
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی داوای له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا كرد "وریا بن له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌منی و پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی دروست و متمانه‌پێكراو و دوربكه‌ونه‌وه له بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست به‌هۆی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا كه پێویستی به هاوده‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاڵپشتی له كاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌هێزكردنی بناغه‌كانی سه‌قامگیری له وڵات‌دا".
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردراون كه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرنه‌به‌ر كه ئه‌م ده‌نگۆ و هه‌واڵه ناڕاستانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیی دەنگۆ بڵاوبویەوە کە تیمێکی وەزارەتی نەوتی عێراق چوون بۆ کێڵگەی نەوتی قەمەر لە کفری، بەڵام لەلایەن پێشمەرگە و هێزی پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمەوە رێگرییان لێکراوە.