هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، داوا لەو هاوسەرانە دەكات كە جیابوونەتەوەو ناوی لە تۆماری ئەلیكترۆنی پسوڵەی خۆراك بلۆككراوە، سەردانیان بكەن.
ئەمڕۆ شەممە 5ی تەمووزی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، بڵاویكردەوە:" ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە و (تەڵاق نامە)یان هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆكارێك بێت لە ئەپڵیكەیشنەكە یەكێكیان ناوی بلۆك كراوە، جا چ خانمەكە بێت یان پیاوەكە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو كەسەی كە ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە كێشەی خێزانیان بۆ پڕبكەینەوە و رەوانەی بەغدادی بكەین."
ئاماژەی بەوەش كردووە "گرنگە سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی بەشە خۆراكیان نەفەوتێت و ناویان تۆمار بكرێت لە سیستمی نوێكردنەوەی بەشە خۆراك و كێشەكەیان بۆ چارەسەربكەین"