هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک پێکدەهێندرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بە مەرجێک لیژنەکە ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات.
نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، وەک پابەندبوونێک لە حکومەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دوو وەرەقەی کرد.
باسی لەوەشکرد، کە یەکەمیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵی"ـیەوە پێشکەشکراوە و دووەمیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان عێڕاق"ـەوە، و تایبەتن بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێم و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران و خۆجێیکردنیانەوە.
گووتی، دوابەدوای ئەمە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد، بە سەرۆکایەتی بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئەندامێتی بەڕێزان وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خوێندنی باڵا و داد و تەندروستی.
دووپاتیکردەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو دوو وەرەقەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، بە مەرجێک لیژنەکە ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بڕیاری گونجاو بدرێت