هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانيان كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد.
ئەوەش هاتووە، له ته‌وره‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، تيشكيان خسته سه‌ر دۆخ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى سياسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پاراستنى ئارامى و ئاسايشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى تر‌ى ئه‌منى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.