هەرێم نیوز
سەرۆك کۆماری توركیا ڕایگەیاند، چیتر ئازار و فرمێسكی زیاتر نابینن و ڕێگە نادەن چەك دانانی پەكەكە تێكبدرێت، چونكە لەم پڕۆسەیەدا كورد و تورك و هەمو توركیا سودمەند دەبن، بۆیە لە ڕۆژانی داهاتو هەواڵی خۆش دەبیستین.
ڕەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەكەم کاردانەوەییدا لەدوای پەیامەكەی ئۆجەلان ڕایگەیاند، مژدە بە هاوڵاتیانیان دەدەن كە دەیان ساڵە چاوەڕوانن، چیتر ئازار و فرمێسكی زیاتر نابینین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم پڕۆسەیەدا كورد و تورك و هەمو توركیا سودمەند دەبن، نەك تەنها توركیا، بەڵكو هەمو برایانی ناوچەكەش تێیدا سوندمەند دەبن و ڕێگە نادەن چەك دانانی پەكەكە تێكبدرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆ‌غان باسی لەوەشكرد، لەگەڵ دەم پاتی كۆبونەوەیەكی باشیان ئەنجامدا و ئومێدەوارن بەبێ ڕوداوی نەخوازار و ڕێگە نەدان بە دەستە تاریكەكان، پڕۆسەكە بە ئەنجام بگات.
ئەوە لەكاتێكدایە عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئەمڕۆ چوارشەممە له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
ده‌شڵێت، "پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون، به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازادبن".