هەرێم نیوز
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، لە ساتەوەختێکی مێژوویداین، کە 100 ساڵی دووەمی تورکیا دیاری دەکات.
وتەبێژی دەم پارتی وتیشی، ساڵانێکە دەڵێین، ناونیشانی چارەسەری دیموکراتیک ئاشتییە، یەکسانییە، دادپەروەرییەکی بەپێزو هەمیشەییەو لە ئیمرالییەوە لەلایەن بەڕێز ئۆجالانەوە سەرچاوە دەگرێت، پێویستە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەمە ببینرێت و ئەمە داواکاریی هەمیشەیی ئێمەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە 11ـی تەموز بەشداری مەراسیمەکەی پە*کە*کە دەبین لە سلێمانی (چەكدانان)و هاوسەرۆک و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانیش بەشداریی لە مەراسیمەکەدا دەکەن.
وتەبێژی دەم پارتی وتیشی، پێویستە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بە هەستیارییەوە کار بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بکەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئەمڕۆ چوارشەممە دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
وتیشی، "پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون، به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازادبن".
دوابەدوای پەیامەکەی ئۆجەلان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری توركیاش پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، چیتر ئازار و فرمێسكی زیاتر نابینن و ڕێگە نادەن چەك دانانی پەكەكە تێكبدرێت، چونكە لەم پڕۆسەیەدا كورد و تورك و هەمو توركیا سودمەند دەبن، بۆیە لە ڕۆژانی داهاتو هەواڵی خۆش دەبیستین.