هەرێم نیوز
سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، رای گەیاند، ئەو كەسانەی كێشەیان هەبوو لە پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراك بەشێوەی ئەلیكترۆنی، نووسراومان بۆیان كردووە و نێردراوە بۆ بەغدا.
زیاتر گوتی، سێ جۆر كێشە هەبوو كە نەیانتوانی پسوولەكە پڕ بكەنەوە، ئەوانەی كێشەی فەیسیان هەبوو " جوانكارییان كردووە"، ژمارەیان 100 كەس بوو.
باسی لەوەش كرد، جگە لە كێشەی رووخسار، كێشەی تریش هەبوو و ناوەكانیان تۆمار كراوە و نووسراویان بۆ كراوە، بۆ نموونە كێشەی خێزانیی 115 جیابوونەوە هەبوو، لەگەڵ بەساڵاچووان كە ژمارەیان 80 كەس بوو، كێشەیان هەبوو ئەپڵیكەشنەكە نەیدەخوێندەوە و نووسراویان بۆ كراوە.