دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

دراوی بیتکۆین نرخێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد

هەرێم نیوز

بیتکۆین کە بەناوبانگترین دراوی کریپتۆیە لە جیهاندا، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 117 هەزار دۆلاری تێپەڕاند و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە بازاڕی دراوی کریپتۆدا تۆمارکرد و نرخەکەی 117 هەزار و 265 دۆلار بوو.

گرنگترین هۆکارەکانی بەرببوونەوەی نرخەکەی: ئەو دەنگۆیانەیە سەبارەت بە ئەگەری قبوڵکردنی فراوانتری بیتکۆین لە پارەدانی نێودەوڵەتیدا، زیادبوونی خواست لەلایەن وەبەرهێنەرانی دامەزراوەییەوە، لەگەڵ کەمبوونەوەی جیهانی فشاری فرۆشتن، وەک گرنگترین هۆکارەکانی ئەم بازدانە مێژووییە ئاماژەیان پێکراوە.

شرۆڤەکارانی تەکنیکی و ئابووری پێیان وایە کە ڕەوتی بەرزبوونەوەی ئێستا بەردەوام دەبێت، هەندێک پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ بیتکۆین بگاتە 140 هەزار دۆلار.

لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای Ethereum کە دووەم گەورەترین دراوی کریپتۆیە لە بازاڕدا، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 5% گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە نزیکەی 2798 دۆلار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP