هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوایی سلێمانی ڕایگەیاند، رێکارەکانی بەناوکردنی دابەشکردنی زەوی هێزەکان خێراتر دەبن و ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن سەردانی شارەوانی بکەن.
سەرۆکایەتیی شارەوایی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاماژە بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٢٦٢٠) لە (٢٠٢٣/٦/٢١)وە بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ژمارە (١٢٥) لە (٢٠٢٤/٧/١٠) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی پاڵپشت بە (ماددەی ٣٠ یاسای ژمارە ٦ ساڵی ١٩٩٦ هەموارکراو) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، ئەمڕۆ، ڕۆژی سێشەممە، (٧) بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی تایبەت بە زەوی هێزە ئەمنییەکان کە رێکارە هونەری و یاساییەکانیان بۆ تەواو کراوە.
باسی لەوەشکرد، پەسەندی کۆتایی کراون بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانیمان کرد بەمەبەستی تۆمارکردنی جیاکراوەکە پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ناوبراو.
ئەوەشی خستەڕوو، داواکارین لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای تەواوکردنی رێکارەکانی تۆمارکردنی جیاکراوەکە سەرجەم ئەو بەڕێزانەی کە سودمەندبوون سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن بۆ بەشی موڵکایەتی _زەوی و زار تا نوسراویان بۆ بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە بە مەبەستی بەناوکردنی زەوییەکان.
گووتی، ئەمەش زیاد لە (١٠٠٠) پارچە زەوی دەبێت و ،لە ئێستادا ڕێکارەکان زۆر خێراتر کراون بۆ ئەو هێزانەی كە ناوەكانیان بە فەرمی ئاڕاستە كردوین و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیارەکانیان قۆناغ بە قۆناغ ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانی (تاپۆکان) دەکرێت بەمەبەستی تۆمارکردنی موڵكی جیاکراوەکە بە ناویانەوە.