هەرێم نیوز
لە ئەنجامی پێکدادنێکی چەکداری لە نزیک گوندێکی سەر بە شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێ، ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای پاسداران له شاری سه‌رده‌شت، كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له‌و بنكه‌یه كردووه كه ده‌كه‌وێته نزیك گوندی ئاگلان له سه‌رده‌شت به‌هۆیه‌وه و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌سیجێك كوژراوه و هه‌روه‌ها كه‌سێكی تریش بریندار بووه.
ماڵپەڕی مەشرقی ئێران ئاشکرای کرد کوژراوەکە ناوی "مەیسەم کەبیری"ـیە و ئەندامی هێزی بەسیجی سوپای پاسداران بووە.
سێ رۆژ پێشتریش لە ئەندامی پێکدادانی هێزەکانی سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراو، ئەفسەرێکی باڵای سوپای پاسداران کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه كه سه‌ر به چ تاقم و لایه‌نێكن.