دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 2 هەفتە

زووقژ سپی بوون و نائارامی دەروونی

هەرێم نیوز 

ئامادەکردنی د. لاڤە دارا علی پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان .

زانایان پەیوەندی یەکی بەهێزیان لەنێوان سترێس و نائارامی دەروونی لەگەڵ زوو سپی بوونی قژدا دۆزیوەتە، هەرچەندە بۆماوە دەورێکی باڵا دەستی هەیە بەڵام چالاک بوونی میکانیزمی (هەڵهاتن- جەنگاندن) لەکاتی سترێسدا ڕۆڵێکی گەورە دەبینێ.

لەکاتی ئاسایی دا لەپاش تەمەنی ٣٠ ساڵیەوە بۆ هەر ١٠ ساڵێک ١٠٪ خەڵکی ئەگەری قژ سپی بوونیان هەیە بەڵام بەبوونی سترێس ڕێژەکە زیاد دەکات.

ئەوخانانەی ڕەنگ بەقژەکە دەبەخشن پێی دەوترێت خانەکانی میلانین کەڕەنگی میلانین دروست دەکەن کاتێک کەئەم خانانە لەکار دەکەون، بۆ هەتایە توانای دروست کردنی ڕەنگ لەدەست دەدەن و قژەکە سپی دەردەکەوێت.
لەکاتی سترێس و نائارامی دەروونی هەردوو هۆرمۆنی ئەدرینالین و کۆرتیزۆن بەرز دەبنەوە ، هەر ئەو دوو هۆرمۆنەشەکە کاردەکەنەسەر خانە میلانینەکان و بەبێ ڕەنگی دەیان هێڵنەوە.

هۆکارەکانی زوو سپی بونی قژ:
١. بۆماوە.
٢.سترێس و نائارامی دەروونی.
٣.جگەرە کێشان.
٤.کەمی ڤیتامین و کانزاکان وەک پرۆتین ، ڤیتامین B12، ئاسن.......هتد.
٥. هەڵکشانی تەمەن.

چۆن خۆمان لەزوو سپی بوونی قژ دەپارێزین؟
١.کەمکردنەوەی سترێس و نائارامی دەروونی بەبەکارهێنانی ێۆگا، گوێگرتن لە مۆسیقا، پیاسەکردن لەسروشت.....هتد.
٢. خواردنی خۆراکی تەندروست.
٣.خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆرلە ئاو.
٤.خۆدانە بەر خۆر ڕۆژانە چونکە VIT D گرنگە بۆبەرگری کردن دژی ڤژ سپی بوون.
٥. هەوڵ بدە گەشبین بیت.
٦.خۆت بەکەسانێکی گەشبین دەورە بدە.
٧. وەرزش کردن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP