هەرێم نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە یەکێک لە بومەلەرزە بەهێزەکانی جیهان ڕۆژهەڵاتی ڕوسیای هەژاند و گوڕیەکەی 8.8 پلە بو بە پێوەری ڕێختەر. بومەلەرزەکە بوە هۆی دروستبونی تسونامی لە سەرانسەری باکوری زەریای هێمن و وای لە دەسەڵاتداران کرد کە هۆشداری تسونامی لە ئەلاسکا و هاوای و کەناراوەکانی دیکە تا باشوری نیوزلەندا بدەن.
خزمەتگوزاری جیۆفیزیکی ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێداچونەوەی بە خەمڵاندنی قەبارەی بومەلەرزەکەدا کرد کە لە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا ڕویدا و هێزەكەی 8.7 پلە بوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بومەلەرزەیەی کە نیمچە دورگەی کامچاتکای گرتەوە، گوڕی 8.7 پلە بوە بە پێوەرەکانی ڕێختەر، ئەوەش بوەتە بەهێزترین بومەلەرزە لە ناوچەکە لە ساڵی 1952ـەوە.
وەزارەتی کاروباری نائاسایی رووسیا بڵاویکردەوە، سوونامی دروستبووە و بەشێک لە شارۆچکەی سڤیرۆ کورلیسکی داوە و بەو هۆیەوە نزیکەی 2 هەزار کەس لە دانیشتووانەکەی بۆ شوێنی سەلامەت گوێزراونەتەوە.
میدیای فەرمیی رووسیا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە ژمارەیەک کەس بریندار بوون، بەڵام برینی هیچ کامیان سەخت نییە.