دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ: پارەیەکی زۆر دەنێردرێت بۆغە.ززە و حەماس دەیدزێت

هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هیوای خۆی دەربڕی کە پارەو هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت.

ترەمپ بزوتنەوەی حەماسی بە دزینی یارمەتییەکان تۆمەتبار کردو وتى: ئیسرائیل چاودێری ئەو پارانە دەکات.

ترەمپ، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: پارەیەکی زۆر دەنێردرێت، حەماسیش دەیدزێت.

وتیشی: پارەیەکی زۆر دەنێرین، هیوادارین دادپەروەرانە لە ناوچەکە دابەشبكرێت، وەڵامی باشمان پێگەیشتووە سەبارەت بە دابەشکردنی پارەو هاوکارییەکان، دەمانەوێت هەمووان دەستیان بە خۆراک بگات، وەک دەزانن زۆرێک لە وڵاتان پارە دەنێرن، بەڵام بەراورد ناکرێن بە ئێمە، ئەوان پارە دەنێرن، و حەماسیش دەیدزێت، ئەوە یارییەکە حەماس ئەنجامی دەدات. ئێمە چاودێری ئەو پارەیە دەكەین، ئیسرائیلیش ئەو ئەركە دەگرێتە ئەستۆ.

ئاماژەی بەوەشدا: قسەی لەبارەی بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ دانپێدانانی بەدەوڵەتی فەلەستین لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەکردووە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP