دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر سەدان سحر و جادوو دەستیان بەسەردا گیرا

هەرێم نیوز
لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بە هاوکاری ئەوقافی هەولێر لە بازگەکانی هەولێر سەدان سحر و جادوو و نووشتە و دەستی بەسەردادەگیرێت.

 نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر ڕاگەیاند، بە تووندترین شێوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە بە ناوی مەلا و شێخ و جادووگەر، نووشتە و جادوو دەکەن، ئەو کارە کاریگەرییەکی زۆری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەبووە، زیاتر لە 300 نووشتە و جادوو و سحر و جۆرەکانی دیکەی فێڵکردنمان دەستبەسەرداگرتووە، لەلایەن کەسانی شارەزا لەناو دەبرێن.

بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت، نزیکەی 21 کەس لە هەولێر لێکۆلینەوەیان لەگەڵ کراوە، کە بەشێکیان کوردن و بەشێکیان عەرەبن لە شاری هەولێر نیشتەجێن، ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژمارە (1) ساڵی 2023، ئەم کارانە دەچنە خانەی فێڵکردن سزای یاساییان لەسەرە، وەک، بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئایینی و ھاوشێوەکانی؛ نووشتە، جادوو و دەرکردنی جنۆکە؛ فرۆشتنی گیادەرمان، خۆراک، خواردنەوە، گوڵاو، ھەنگوین، ڕەشکە و شتی دیكه‌ی بەناوی چارەی پزیشکی ئایینی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP