هەرێم نیوز
نوێنه‌ری حكومه‌تی هەرێمی کوردستان له فه‌رمانده‌یی گشتی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، سبه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ھێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان، ده‌گاته ھه‌ولێر".
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری حكومه‌تی هەرێمی کوردستان له‌فه‌رمانده‌یی گشتی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، دوای ھێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی باڵا له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان له‌به‌غدا سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كرد و به‌دواداچوونی بۆ كرد".
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت وتوشیەتی: "بڕیاره سبه‌ینێ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌منی بگاته ھه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن".
هاماژەی بەوەش کردووە،"لیژنه‌كه له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و ھه‌واڵگری، ئه‌منیی گشتی، ئه‌منی نیشتیمانی و به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كان پێكهاتووه و ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و ھێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان".