هەرێم نیوز
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك له كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌میانی هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا سوكایه‌تیان به کاندیدەکانی دیکە كردوه لە دەرەوەی چوارچێوەی کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەردەکەن و بانگه‌شه ده‌كه‌ن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەم دواییانەدا تێبینی ئەوە کراوە کە بەشێک لە کاندیدەکان لە بۆنە و گردبونەوەکانی بانگەشەی بانگەشەدا بە بەکارهێنانی زمانێکی یاسایی قبوڵنەکراو دەرکەوتون و ناكۆكیان له نێوان پێكهاته‌كان دروستكردوه، یاخود سوكایه‌تیان به کاندیدەکانی دیکە كردوه لە دەرەوەی چوارچێوەی کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی به‌شێك له كاندیده‌كان مەبەست بێت یان بێ مەبەست، ئەو ڕەفتارە پێچەوانەی دەستور و یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکانە و هەڕەشە لە ئەگەری ڕێگری‌کردن لە بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات لە ڕوی یاساییەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ده‌ڵێت، ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوا لە هەمو کاندیدەکان دەکات، چ كاندیدی سه‌ربه‌خۆ چی كاندیدی لایه‌نه‌كان، خۆیان لەوجۆرە وتار و لێدوانانە بەدوربگرن، کە بە وردی چاودێری دەکرێن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەردەکەن.