هەرێم نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 1954 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران له سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی شه‌مامك دابەشکرا.
ئۆمێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ڕێکەوتی 31.8.2025 لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شارەوانییه‌كان لە ڕێورەسمێکدا، بە تیروپشک دەستکرا بە دابەشكردنی ( 1954) پارچە زەوی دیکە بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی شه‌مامك.
لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان ونه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌مامك و سه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌مامك ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی سنووری شه‌مامك كرد و سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه كه به‌رده‌وا خه‌مخۆرانه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی فه‌رمانبه‌ران ده‌روانێ، هاوكات جەختی لە بەردەوامی پرۆسەكە كردەوە.
پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، کە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان زەویان وەرنەگرتووە زەوی وەردەگرن.
پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر و فەرمانبەرانیان کرد بۆ ڕایککردنی کاروبارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
جێگەی باسە، ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاوڵاتیانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بەسه‌ر فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان ...