هەرێم نیوز
ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری دووکان کەسێک بە چەکەوە چووە سەر ماڵە خەزووری و هاوژینەکەی و ئەم گەنجەی کوشت؛ گەنجەکە ناوی (ئاری تۆفیق) خزمی ئەو ماڵباتەیە و لە کاتی رووداوەکە بۆ میوانی لە ماڵەکە بووە.
قایمقامی قەزای دووکان رایگەیاند، ، "گەنجێک لە گوندی قەمچووغەی سەر بە دووکان چووەتە ماڵی باوکی هاوژینەکەی و تەقەی لێکردوون لە رووداوەکە هاوژینەکەی و کەسێکی دیکە کە میوان بووە لە ماڵەکەیان کوشتوونی."
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "گەنجەکە هەر لەو رووداوەدا خەسووی و کچێکی بچووکی بریندار کردووە، لەدوای رووداوەکە گوللەیەکی لەخۆی داوە و بەڵام بریندار بووە."
بەگوێرەی زانیارییەکان، (ئاری تۆفیق) ناوی ئەو کەسەیە کە میوان بووە لە ماڵەکە، هاوکات خزمی ماڵباتەکە بووە و لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
هاوکات، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، "تەقەکەر بە برینداری دەستبەسەرە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن."
وتیشی، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.