دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەکار دەبێت

هەرێم نیوز 

ئەمڕۆ بە فەرمانی و وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا، عەمید کامل محەمەد باقر وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەکاربوو، ناوبراو لە شوێنی عەمید شوان عارەب ئەو پۆستەی وەرگرت.

پۆلیسی گشتی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە بەرواری ١٤ی  ئابی ٢٠٢٥ وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە بەشێک لە  دامەزراوەكانی دەكات  و بەردەوامیش دەبێت، لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و چالاككردنی دامەزراوەكان و خزمەتكردنی ھاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەرێز لیوای مافپەروەر طارق احمد ابراهیم بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و بەرێز بەرێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم و پۆلێک لە بەرێوەبەران و ئەفسەران مەراسیمی ئالوگۆرکردنی پۆستی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی نشینگەی  پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو  کە عقیدی پۆلیس رزگار فرزندە افندی دەست بەکاربوو لە شوێنی عمیدی  پۆلیس کامل محمد باقر حسن کە سالانێکە خزمەتی  هاوولاتیانی شاری هەولێری كردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP