هەرێم نیوز
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان پەیڕەو دەكات و سیاسەتی كراوەیی دیپلۆماسی بەرامبەر بە وڵاتانی دۆست و برا پەیڕەو دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لهوهكردوه، قاسم ئەعرەجی پێشوازیكردوه باڵیۆز ستیڤن فاگن، لە میانی دیدارەكەدا ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵاتی دۆست و گرنگی بەردەوامی هاوكاری هاوبەشیان لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری تاوتوێكرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەعرەجی پێداچونەوەی بە وردەكارییەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئەمنیی عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوە كە سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان واژۆ كراوە، كە بەشدارە لە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و ڕێگریكردن لە قاچاغچێتی و دزەكردن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەرکە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دوپاتی كردوەتەوە كە سیاسەتەكانی عێراق بە ڕێنمایی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاكانی و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری كاردەكەن و جەختیشی لەوەكردەوە كە حكومەتی عێراق پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان پەیڕەو دەكات و سیاسەتی كراوەیی دیپلۆماسی بەرامبەر بە وڵاتانی دۆست و برا پەیڕەو دەكات.
لایخۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا بۆ سیاسەتە هاوسەنگەكانی حكومەتی عێراق لە پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیدا دوپاتكردەوە، ئەو هەوڵانەی لە گەڕانەوەی ئاوارەكان و پلانەكانی چاكسازییاندا دراون بەرزنرخاند، هەروەها بانگەوازی داهاتوی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە نیویۆرك ئاشكراكرد بۆ ئەوەی وڵاتان بكشێننەوە هاوڵاتییەكانیان لە ئۆردوگای هۆڵی سوریا و چارەسەری ئەم پرسە بە تەواوی بكرێت.