دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

هەرێم نیوز

بۆ ڕێکخستن و چاودێریکردنی گەشتیاران، بڕیارە لەسەرجەم ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان پۆلیسی گەشتیاری دابنرێت. بۆ ئەم مەبەستە ڕەزامەندی لەسەر زیاتر لە 165 پۆلیسی گەشتیاریی دراوە.

ئیبراهیم مەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر دراوە، پۆلیسەکان لە ڕووی میلاكەوە سەر بەوەزارەتی ناوخۆ دەبن، بەڵام كارەكانیان دەستەی گەشتوگوزار دیارییان دەكات و پێكدێت لە چاودێریكردنی ناوچە گەشتیارییەكان و بەدواداچوون لەگەڵ تیمەكانی پشكنین و پۆلیسی گەشتیاری دەبێتە جێگرەوەی لیژنە جیاوازەكان.

پرۆسەكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، زیاتر لە 165 پۆلیس دەبێت، بەڵام ئەوەی جیاوازە لەگەڵ پۆلیسەکانی دیکە، دەبێت ئەو کەسانە دەرچووی پەیمانگەی گەشتیاری بن بۆ ئەوەی شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ گەشتیاران بەشێوەیەکی تەندروست بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP