هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی خۆراکی ناوشارو دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە کە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکەن و داواش لە بریکارەکان دەکات هەر ماددەیەک بەکەڵکی خوارن نەهات دابەشی نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی لەڕاگەیاندروێکدا بریکارەکانی خۆراک لە ناوشارو دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت، کەسەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی پێنجەم بەداتای مانگی حەوت دابەش دەکەن.
داواش لەبریکارەکانی دابەشکردن خۆراک دەکات، لەکاتی دابەشکردنی خۆراکدا ڕەچاوی ئەوە بکەن هەر مادەیەک خراپبوو بەکەڵکی خواردن نەهات دابەشی نەکەن، لەبەرامبەردا کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕن.
مادەکانی سەبەتەی پێنجەمی خۆراک پێکهاتوە لە:
برنج: سێ کیلۆ گرام
شەکر: یەک کیلۆ گرام
زەیت: یەک لیتر
نیسک: ٢٥٠ گرام
لەتکەنۆک: ٧٥٠ گرام
دۆشاوی تەماتە: ٤٠٠ گرام