دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

قەترەیەک دەبێتە جێگرەوەیەکی نوێ بۆ چاویلکە

هەرێم نیوز 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا (FDA) مۆڵەتی بە بەکارهێنانی قەترەیەک دا کە بۆ ماوەی 10 کاتژمێر چارەسەری کێشەی نزیکبینی دەکات و دەبێتە جێگرەوەیەکی نوێ بۆ چاویلکە.

قەترەکە بە ناوی VIZZ، کە بۆ چارەسەرکردنی کزبوونی نزیکبینی بەهۆی چوونە تەمەنەوە بەکاردێت. ئەم قەترەیە کە لەلایەن کۆمپانیای LENZ Therapeutics بەرهەمهێنراوە، دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی کاریگەر بۆ ملیۆنان کەس لە جیهاندا کە پشت بە چاویلکەی خوێندنەوە دەبەستن.

قەترەی VIZZ رۆژانە یەکجار بەکاردەهێنرێت و مادەی چالاکی "ئەکلیدین"ی تێدایە. ئەم مادەیە بە شێوازێکی جیاواز کار دەکات؛ لەڕێگەی بچووککردنەوەی بیلبیلەی چاو، ئەم میکانیزمە قووڵایی بینین زیاد دەکات کاریگەرییەکەی لەماوەی 30 خولەکدا دەردەکەوێت و یارمەتیی چاو دەدات بە روونی شتە نزیکەکان تاوەکو 10 کاتژمێر بەردەوام ببینێت، بێ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بینینی دوور هەبێت.

ئیف شیمێل پێنینک، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەرهەمهێنەر رایگەیاند: بڕیارە قەترەی VIZZ لە کۆتاییەکانی ساڵی 2025ـدا بەشێوەیەکی بەرفراوان لە بازاڕەکانی ئەمریکادا بەردەست بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP