دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24/08/2025

دوا وادە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەرى رێکخستنى بەشەخۆراکى سلێمانى ڕایگه‌یاند، سنەی لۆتا وادەیە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک. 

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەرى رێکخستنى بەشەخۆراکى سلێمانى، ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 25ـى ئاب، دوا وادەیە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەى بەشەخۆراک و داوایانکردووە وادەکە درێژ بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتى بازرگانیى عێراق لەو بارەیەوە بڕیارینەداوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا 85%ـى خێزانەکانى سلێمانى، پسوولەی ئەلیکترۆنیى بەشەخۆراکیان پڕکردووەتەوە و هێشتا هەزاران خێزان ماون خۆیان تۆمار بکەن.

ئاراس محەمەد وتیشی، تیمەکانیان بەردەوام هاوکاریى هاونیشتمانییان کردووە لە پڕکردنەوەى فۆڕمەکە و هۆشداریشدایە ئەو خێزانانەى ناویان تۆمار ناکەن و دەڵێت، لەداهاتوودا کێشەیان بۆ دروست دەبێت بۆ راییکردنى مامەڵەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP