دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی دەکات

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کە خۆشحاڵ بووە بە بەشداریکردنی لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کە تایبەت بوو بە پێدانی متمانە بە عەلی فالح زەیدی و کابینە وزارییەکەی. 

نێچیرڤان بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی نوێ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیاندا.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێم جەختی کردەوە کە هیوادارە ئەم حکومەتە بە شێوەیەک کار بکات کە خزمەت بە سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بگەیەنێت. 

هەروەها هیواخواز بوو کە کابینەی نوێ بتوانێت داواکاریی هاووڵاتییان بۆ دابینکردنی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەسەندنی زیاتر بەدی بهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP