هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی متمانە وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.
لە پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی هیوای خواست کە دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری و ئاشتی لە تەواوی عێراقدا.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئاواتەخوازە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی چارەسەربوونی گشت کێشەکانی وڵات و جێبەجێکردنی بڕگە دەستوورییەکان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیشی لە گرنگیی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کردەوە.