هەرێم نیوز
ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەقی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
هاوکات، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ کاتژمێر(9) بڕی (120) ملیار دینار رادەستی بەغداد دەکەن.
بەوتەی سەرچاوەکە، سبەینێ کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی بڕی (120) ملیار دینارەکە لە بانکی منارەوە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە بەغداد بەهەمان شێوە، دەست بکات بە خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 26ی 8ی 2025 ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی 6 بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و لیژنەکانیش بەردەوام بن لە گەیشتن بە رێککەوتنی زیاتر لەسەر پرسە جیاجیاکان.