دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لە سلێمانی بکوژی ژنێک دەستگیرکرا

هەرێم نیوز

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە کە بەڕەگەزنامە عەرەبەو هاوسەری کوژراوەکەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێکی بەڕەگەزنامە عەرەب لەماڵێکدا کوژراو کاتی ڕوودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکراو بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٠٦ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکرد، هێزەکانی پۆلیس لەبەدواداچونەکانیان بەردەوام بوون بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو دەستگیرکردنی.

دەشڵێت سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان لەو پارێزگایە دەستگیربکرێت.

بەوتەی پۆلیس لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، ع) کە بەڕەگەزنامە عەرەبەو هاوسەری کوژراوەکەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP