هەرێم نیوز
جۆیل ڕەببۆرن هاوڕێی نزیکەی لاهووری شێخ جەنگی بە زۆرینەی دەنگ بوو بە نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەمە ئەو گۆڕانکارییە بوو کە لاهووری شێخ جەنگی زۆر جار باسی دەکرد کە گۆڕانکاری لە ڕێگایە و پشتیوانی لاهور بووە، بۆیەش ئەم خوێندنەوەیە دەکرێت کە؛ ئەگەری هەیە ڕایبۆرن ببێتە فریادڕەسی ڕزگاری لاهووری شێخ جەنگی و ببێتە هۆکارێک بۆ ئازادکردنی لە زیندان.
جۆیل ڕەببۆرن کێیە؟
سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌سه‌ندی کرد کە جۆیل ڕه‌یبه‌رن ببێتە یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک. ڕه‌یبه‌رن له مانگی شوباتدا له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه بۆ ئه‌م پۆسته پێشنیاز کرابوو، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراندنه پێویستی به پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌بوو.
جۆیل ڕه‌یبه‌رن کۆڵۆنێلێکی پێشووی سوپای ئه‌مریکا، دیپلۆماتکار، و شاره‌زایه‌کی ناسراوه له‌سه‌ر کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له ماوه‌ی ژیانی پیشه‌گه‌ریدا، چه‌ندین پۆستی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌سته‌وه گرتووه، به تایبه‌تی سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر سووریا، عێراق، لوبنان، و سیاسه‌ته‌کانی ئێران له ناوچه‌که‌دا.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه که جۆیل ڕهیبۆن، که له‌و پۆسته‌دا جێگه‌ی باربارا لیف ده‌گرێته‌وه وه‌ک یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک، زانیاری وردی له‌سه‌ر دۆخی عێراق هه‌یه و پێشتر له‌گه‌ڵ زۆرێک له که‌سایه‌تییه سیاسییه عێراقییه‌کان کۆبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسه‌ری چه‌ندین کتێبی مێژوو و سیاسییه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له‌وانه کتێبی "عێراق دوای ئه‌مریکا" (Iraq After America)، و سه‌رپه‌رشتی چاپی فه‌رمی سه‌باره‌ت به جه‌نگی عێراقی کردووه. ڕه‌یبه‌رن وه‌ک ده‌نگێکی کاریگه‌ر له‌سه‌ر دیپلۆماسییه‌تی ئه‌مریکا له شام و له‌سه‌ر گۆڕانکارییه جیۆپۆلیتیکییه‌کانی ناوچه‌که‌دا سه‌یر ده‌کرێت.